وه‌زاره‌تى دارایی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

- 10/31/2019 2:41:00 PM 64842 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی وه‌زاره‌تى دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سه‌رجه‌م بازرگانان ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ هه‌مو بازرگانێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ بازرگانى سوته‌مه‌نى بكات به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ دیاریكردنى "ره‌سید" هه‌بێت  له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌.
هه‌مو بازرگانێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ بازرگانى سوته‌مه‌نى بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ دیاریكردنى ره‌سید هه‌بێت  له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌

 

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وه‌زاره‌تى دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە رونکردنەوەیەکدا کە  وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، "ئاگادارى سه‌رجه‌م بازرگانه‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌مو بازرگانێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ بازرگانى سوته‌مه‌نى بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ دیاریكردنى ره‌سید هه‌بێت  له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌".

ئاماژه‌ بەوەشکراوە، "بڕیارەکە پاڵپشتە به‌ هه‌ردو نوسراومان ژماره‌ 17483 له‌ به‌روارى 22/9/2019، وه نوسراومان ژماره‌ 18369 له‌ به‌روارى 2/10/2019، تایبه‌ت به‌ بازرگانى سوته‌مه‌نى".
بڕیارەکە بۆ مه‌به‌ستى ڕه‌خساندنى مافى یه‌كسانى بازرگانییه‌ بۆ سه‌رجه‌م بازرگانان و نه‌هێشتنی قورخكارى

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، بڕیارەکە بۆ مه‌به‌ستى ڕه‌خساندنى مافى یه‌كسانى بازرگانییه‌ بۆ سه‌رجه‌م بازرگانان و نه‌هێشتنی قورخكارى.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP