بەپەلە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وەڵامی مەزڵوم کوبانێ دەداتەوە

- 10/31/2019 11:12:00 AM 195038 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وەک وەڵامێک بۆ لێدوانێکی مەزڵوم کوبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، DNA ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کوژرا "لە جلی ژێرەوەی وەرنەگیراوە".

ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە 27ی ئۆمتۆبەر، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا کوژرا، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هەسەدە رایگەیاندبو، کەسێکی ئەوان کە نزیکی بەغدادی بوە "جلی ژێرەوەی بەغدادی دزیوە و لەو رێگەیەوە DNA  وەرگیراوە".
هێزەکانی ئەمریکا بە‌‌غدادیان لەنێو تونێلێکدا دۆزییەوە و دەستگیرکردنیشی خەریک بو روبدات

 

جەنەڕاڵ کینس ماکێنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش رایگەیاند، "هێزەکانی ئەمریکا بە‌‌غدادیان لەنێو تونێلێکدا دۆزییەوە و دەستگیرکردنیشی خەریک بو روبدات، بەڵام بەغدادی بە بۆمبێکەوە خۆی تەقاندەوە و دو منداڵیشی لەگەڵ بو".
دڵنیابونەوە لە ناسنامەی بەغدادی بەهۆی وەرگرتنی نمونەی DNA بوە لە ساڵی 2004 نەک بەھۆی جلی ژێرەوەی

 

لەبارەی چۆنێتی دڵنیابونەوە لەوەی ئەو کەسەی کوژراوە ئەبوبەکر بەغدادیە، جەنەڕاڵ کینس ماکێنزی ئاماژەی بەوەکرد، "دڵنیابونەوە لە ناسنامەی بەغدادی بەهۆی وەرگرتنی نمونەی DNA بوە لە ساڵی 2004 نەک بەھۆی جلی ژێرەوەی".
لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکە دو کەس لەوانەی لەگەڵ بەغدادی بون و سێ منداڵیش کە تەمەنیان لە خوار 12 ساڵان بون لەکاتی خۆتەقاندنەوەی بەغدادی کوژران

 

ئاماژە بەوەشکرد، "لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکە دو کەس لەوانەی لەگەڵ بەغدادی بون و سێ منداڵیش کە تەمەنیان لە خوار 12 ساڵان بون لەکاتی خۆتەقاندنەوەی بەغدادی کوژران، بەڵام هێزەکانیان 11 منداڵی دیکەیان رزگار کردوە".

هێزی تایبەتی ئەمریکا لە هەولێر و ناو سوریا بە هەلیکۆپتەر براون بۆ شوێنی ئامانجەکە و کۆماندۆی هێزی تایبەتی ناسراو بە دێڵتا فۆرس هەڵیکوتاوەتە سەر حەشارگەکەی بەغدادی".
شەڕڤانانی هەسەدە لە دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی ئەبوبەکر بەغدادی هاوکاریان کردوین

 

جەنەڕاڵ ماکێنزی  باسی لەوەشکردوە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی ئەبوبەکر بەغدادی هاوکاریان کردون.

ئەبوبەکر بەغدادی ناوی تەواوی ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم عەلی بەدری سامەڕائییە، سەرۆکی رێکخراوی داعش بو لە سوریا و عیراق، ساڵی 1971 لە نزیک قەزای سامەڕای سەر پارێزگای سەلاحەدین لە دایک بوە.  

لە 2014دا و دوای کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ و زۆربەی ناوچە سوننەنشینەکانی دیکەی عێراق و روبەرێکی فراوان لە سوریا، بەغدادی خەلافەتی داعشی راگەیاند، ئەمریکا بڕی 25 ملیۆن دۆلاری بۆ هەرکەسێک تەرخانکردبوە کە شوێنی راستەقینەی بەغدادی ئاشکرا بکات یان بیکوژێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP