بەپەلە

سەرۆکایەتی ئێران: سێ وڵات کار بۆ تێکدانی دۆخی عێراق دەکەن

- 10/30/2019 12:06:00 PM 25062 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند، هەریەکە لە وڵاتەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و سعودیە کار بۆ تێکدانی دۆخی عێراق دەکەن و ئەوان دەستیان لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هەیە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری مەحمود فایزی، فەرماندەی ئەرکانی هێزە تایبەتەکانی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بڵاویکردەوە، "هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سعودیە و عێراق دەستیان لەپشت خۆپیشاندانەکانی عێراق و لوبنان هەیە".
هەریەکە لە ئەمریکا، سعودیە و ئیسرائیل لەڕێگەی پێدانی پارەوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکانی عێراق و لوبنان دەکەن

 

ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە خۆپیشاندەرەکانی عێراق و لوبنان دەکات ئارامی وڵاتەکەیان رابگرن، چونکە، "هەریەکە لە ئەمریکا، سعودیە و ئیسرائیل لەڕێگەی پێدانی پارەوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکانی عێراق و لوبنان دەکەن".

لە 17ی ئەم مانگەوە خۆپیشادان لە لوبنان بەردەوامە، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەکەن، دوێنێش حەریری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند.
 ماوەی مانگێکە عێراق بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و رۆژانە خۆپیشاندان لە بەغدا و زۆرینەی پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت

 

هاوکات ماوەی مانگێکە عێراق بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و رۆژانە خۆپیشاندان لە بەغدا و زۆرینەی پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت، خەڵکی لە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت ناڕازین و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP