تورکیا وەڵامی بڕیاری كۆنگرێسی ئەمریكا لەبارەی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان دەداتەوە

- 10/30/2019 8:33:00 AM 45980 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی تورکیا وەڵامی بڕیاری كۆنگرێسی ئەمریكا لەبارەی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی دایەوە و رایگەیاند، ئەو بریارەی کە پرسێکی مێژویی "کردوەتە ئالەتی سیاسی، مایەی شەرمە، لەچاوی حکومەت و خەڵکەکەمانەوە لەبری نەبو دادەنرێت".

كۆنگرێسی ئەمریكا بە دەنگی 223 ئەندامی كۆنگرێس پڕۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵانی 1915 بۆ 1917 پەسەندكرد.
ئەم بڕیارە شەرمەندەیەیی کە مێژوی کردوەتە ئامڕازێکی سیاسەت

 

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا وەڵامی بڕیارەکەی کۆنگرێسی دایەوە و رایگەیاند، "ئەم بڕیارە شەرمەندەیەیی کە مێژوی کردوەتە ئامڕازێکی سیاسەت، لەچاو حکومەت و خەڵکەکەمانەوە لە بری نەبو هەژمار دەکرێت".
لەرێی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیەوە (هێرشکردنە سەر رۆژئاڤای کوردستان) یاریە گەورەکەمان تێکدا، ئەوانەی پڕۆژەکانیان شکستی هێناوە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەرێی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیەوە (هێرشکردنە سەر رۆژئاڤای کوردستان) یاریە گەورەکەمان تێکدا، ئەوانەی پڕۆژەکانیان شکستی هێناوە، خۆیان هەڵواسیوە بە پرۆژەی کۆهن-ەوە. ئەوانەی وادەزانن لەم رێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێ بکەنەوە بەهەڵەدا رۆیشتون".
لە 24ی نیسانی 1915 دەوڵەتى عوسمانى دەستیکردوە بە کۆمەڵکوژکردنى گەلانى ئەرمەنی، کلد و ئاشور و ئێزدی

 

بەپێی سەرچاوە مێژوییەکان، لە 24ی نیسانی 1915 دەوڵەتى عوسمانى دەستیکردوە بە کۆمەڵکوژکردنى گەلانى ئەرمەنی، کلد و ئاشور و ئێزدی، لەو پاکتاوکارییە گەورەیەی دژ بە مرۆڤایەتیدا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار مرۆڤ به‌ر له‌ كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی کۆمەڵکوژكران.
ئه‌نقه‌ره‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ جینۆساید بوبێت و ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا روبه‌ڕوی جه‌نگێكی ناوخۆیی و هاوكات برسێتی بوەته‌وه‌

 

به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ "جینۆساید" بوبێت و ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا روبه‌ڕوی جه‌نگێكی ناوخۆیی و هاوكات برسێتی بوەته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بوەته‌هۆی كوژرانی 300 بۆ 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نی و ژماره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی تورك.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP