وەزارەتى تەندروستى لەسەر کێکە تورکیەکە هاتەدەنگ

- 10/29/2019 10:16:00 PM 75305 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو کێکە تورکیە بڵاوکردەوە کە لە ڤیدیۆیەکدا کەسێک لەنێویدا دو دەنک حەپى دەرهێنا.

بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى  هەولێر رایگەیاند،" دوابەدوای بڵاو بونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا كێكێك نیشاندەدرێت، گوایە حەبی تێدایە، لەسەر فەرمانی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، تیمەكانی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بەدواداچونیان بۆ كێكی "لۆبۆ " كرد و پاش ئەوەی چەندین نمونەی جۆراو جۆری لێوەرگیرا رون بویەوە كە هیچ جۆرە حەبێكی تێدا نیە".

د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوبەری كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند،"نمونەی ئەو كێكەیەمان ناردوە بۆ تاقیگە تاوەك پشكنینی تەواوی تاقیگەیی بۆبكرێت".

وتیشى،" ئەو جۆرە كێكە بەر لەمانگێك لەلایەن تیمەكانی بەڕێوبەرایەتیمان لە چوارچێوەی كاری ڕۆژانەی خۆماندا پشكنینمان بۆ كردبو، هاوڵاتیانیش دڵنیادەكەینەوە كە بە زوترین كات لە ئەنجامی پشكنینەكە ئاگاداریان دەكەینەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP