لەژێر چاودێرى سەرۆک بەرهەم یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانى دەکرێتەوە

- 10/29/2019 9:11:00 PM 936 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەژێر چاودێری سەرۆک کۆماری عێراق، لەساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە پایتەختی رۆشنبیری دەکرێتەوە.

لە ژێر چاودیڕى د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، کۆمپانیای اطلس الاصيل بەهاوکاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەژێردروشمى "کتێب روناکی ژیانە"،  یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، لە رێکەوتى 14/11/2019 تا 23/11/2019 دەکرێتەوە.

پێشانگاکە بەبەشداری چەندین ناوەندی بڵاوکردنەوەی کوردى و عەرەبی و بیانی لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندین بەرنامە و سیمینار و کۆڕی رۆشنبیری و چالاکی هونەری ئەنجامدەدرێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP