بەپەلە

خەندان زانیاری گرنگ لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات

- 10/29/2019 6:15:00 PM 5995 جار خوێندراوەتەوە

 خەندان- هەڤاڵ محەمەد

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 500 ملیار دیناری بۆ هەرچوار پارێزگاکەی، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە تەرخانکردوە.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی 500 ملیار دیناری بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تەرخانکردوە

 

بەگوێرەی زانیاریەکانی خەندان کە لە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستی کەوتوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی 500 ملیار دیناری بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تەرخانکردوە و پارەکە بۆ پڕۆژەکانی هەرچوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە تەرخاندەکرێت.

خەندان زانیویەتی، لە ماوەی دو هەفتەی رابردودا لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بودجە بۆ دروستکردنی سێ سایلۆ تەرخانکراوە، كە یەكەمیان لە ناحیه‌ی قوشته‌پەیە لە پارێزگای ھەولێر و دوەمیان لە ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ قه‌زای كه‌لارە و سایلۆی سێیەمیشیان لە قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شە لە پارێزگای دھۆک .
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 2016ەوە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی بە بیانوی قەیرانی دارایی راگرت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 2016ەوە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی بە بیانوی "قەیرانی دارایی" راگرت، ئەوەش دوای بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و دابەزینی نرخی نەوتی خاو بۆ کەمتر لە 30 دۆلار.

بەپێی وتەی سەرچاوەکەی خەندان، ئەنجومەنی وەزیران بەشێکی دیکەش لەو 500 ملیار دینارەی بۆ هەریەکە لە پڕۆژەکانی ڕێگای ڕێگای کەلار -دەربەندیخان، ڕێگای کەلار- کفری، ڕێگای نێوان ھەڵەبجە –سەیدسادق و ڕێگای نێوان دوکان -ڕانیە تەرخانکردوە. 
لە چوارچێوەی بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکان، بە دو قۆناغ ڕێگای ھەولێر- دھۆک جێبەجێ دەکرێت

 

باسی لەوەشکرد، لە چوارچێوەی بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکان، بە دو قۆناغ ڕێگای ھەولێر- دھۆک جێبەجێ دەکرێت، کە قۆناغی یەکەم رێگای ھەولێر- گۆپاڵە و قۆناغی دوەم ڕێگای ڕۆڤیا بۆ گۆپاڵە دەبێت.
 له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌ 85%ی پڕۆژه‌كان بودجه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌، ده‌ست به‌ جێبه‌جێ كردنیان كراوه‌

 

سەرچاوەکەوە ئەوەشی زانیوە، بەگوێرەی ئەو پلانە خزمەتگوزاریەی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان ھەیەتی له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌ 85%ی پڕۆژه‌كان بودجه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌، ده‌ست به‌ جێبه‌جێ كردنیان كراوه‌، كه‌ له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ 184 پڕۆژه‌ن.

سەرچاوەکەی خەندان رونیشیکردەوە، قۆناغی دوه‌میش ئەو پڕۆژانەن کە له‌ 75%ی جێبەجێ کراوە و ئەو پرۆژانەش پارەیان بۆ دابینكراوه‌ و تەواو دەکرێن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP