ترەمپ وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردەوە کە لە هەڵمەتی کوشتنی بەغدادی-دا بەشداربوە

- 10/28/2019 11:42:00 PM 45007 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وێنەی ئەو سەگە بڵاودەکاتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادیدا بەشداربوە.

ترەمپ لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر بە هاوپێچ لەگەڵ وێنەی سەگەکە نوسیویەتی" وێنەی ئەو سەگەمان ئاشکراکرد کە لە کوشتنی بەغدادیدا بەشداربو".

ترەمپ لە نوسینەکەیدا، وەک دەردەکەوێت لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی سەگەکە ناوی ئاشکرا نەکردوە و نوسیویەتی" ناوی ئاشکرا ناکەین".

هاوکات ستایشی رۆڵی سەگەکەی کردوە و پێێ دەڵێت" کارێکی مەزنی ئەنجامدا لە گرتن و کوشتنی سەرکردەی داعشدا.
Image

لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنی بەغدادی، ترەمپ بەشێوەیەکی زۆر نائاسای باسی لە پرۆسەکە کرد و وتی " زۆر ترسۆناکە و وەکو سەگ نوزە  نوزی بو تا نەکوژرێت"، دواتریش وتی سەگێکی قارەمانی ئێمە لە هەڵمەتەکەدا برینداربو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP