واژۆی 21هەزار کەس کۆکراوەتەوە بۆ سڕینەوەی
دۆکیومێنتاریەکی BBC ئاماژەی بە بازرگانی سێکسی لە عێراق دەکات

- 10/28/2019 9:09:00 PM 46607 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای بڵاوبونەوەی دۆکیومێنتاریەکی BBC عەرەبی، کە تۆمتی ئەوە دەداتە پاڵ ژمارەیەک زانای ئاینی شیعەکانی عێراق گوایە"بازرگانی سێکسی بە ژن و مێرمنداڵەوە دەکەن" نارەزاییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بە واژۆی 21هەزار کەس داوای سڕینەوەی دۆکیومێنتاریەکە دەکرێت.

لە دۆکیومێنتاریەکەدا کە ریکەوتی 4 ی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی ترسناک بە مامەڵەی جنسی ژنان و کچانەوە کراوە لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتی شیعە، بەجۆرێک وەک بازرگانیەکی ئاساییان لێکردوە و لە گەشەکردندایە.


نەوال مەغافی، ئامادەکار و پێشکەشکاری دۆکیومێنتاریەکە لە نزیکەوە وتەی زۆرێک لە کەسایەتیە ئاینیە شیعەکانی کازمیەی بەغدادی وەرگرتوە، لەو دۆکیومێنتاریە 53 خولەکیەدا  وتەی یەکێک لە کەسایەتەکان دەردەکەوێت کە پاساوی ئاینی نادروست بۆ کارەکەیان دەهێنێتەوە و دەڵێت" ..زیاترە لە نۆ ساڵ، کەواتە هیچ کیشەیەکی نیە".

مەغافی لە بەڵگە فیلمەکەیدا ئاماژە بە ئەنجامدانی هاوسەرگیری کاتی لەبەرامبەر پارە و "هاوسەرگریی موتعە"دەکات لەلایەن ئەو کەسایەتیانەوە.

هاوکات ئاماژە بەوەشدەدات، کە نوسینگەی ئایەتولا سیستانیان لەو کردەوە ناپەسەندانە ئاگادارکردوەتەوە، پێیان راگەیاندون ئەوانە هەموی تاوانن و دەبێت ئەنجامدەرانی سزا بدرێن.

لایخۆیانەوە، ئەو کەسایەتیە شیعانە هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەیان بۆ سرینەوەی دۆکیومێنتاریەک دەستپێکردوە، و تۆمەتی ئەوە دەدەنە پاڵ ستافی ئامادەکاری دۆکیومێنتاریەکە کە ناویان زراندون و وەک "گەواد" باسیان کردون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP