نوێترین ڤیدیۆی چیچەک کۆبانێ
کۆمەڵێک چەکدار دەوریانداوە، بریندار و شەکەت دەردەکەوێت

- 10/28/2019 4:46:00 PM 114604 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-           

مستەفا بالی، وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتەر ڤیدیۆیەکی نوێی چیچەک کۆبانی، شەرەڤانی هێزەکانی بەرگری خۆیەتی هەسەدە بڵاودەکاتەوە، کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا لە دەوری کۆبونەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، چیچەک بریندارە و ئازار دەچێژێت.

ئەمڕۆ دوشەممە  مستەفا بالی، وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەتویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڤیدیۆیەکی نوێی چیچەک کۆبانی، شەرەڤانی هێزەکانی بەرگری خۆیەتی هەسەدە بڵاودەکاتەوە، کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا لە دەوری کۆبونەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، چیچەک بریندارە و لە ئازاردا هاواردەکات.

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بەردەوام هاوار بەسەر چیچەکدا دەکەن و بەردەوام نەفرەتی لێدەکەن.

شەوی 21ی ئۆکتۆبەر ژنە شەرەڤانی هەسەدە چیچەک لەگوندی مەشرافە سەر بە ناوچەی عەین عیسا، لەپاش بەرگریەکی زۆر لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە دەستگیرکرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP