سێ کەسی دیکە بەتۆمەتی تێوەگلان لە روداوەکە دەستگیرکران
یەکێک لە سەرنشینانی بارهەڵگرەکە: دەمرم لەبەرئەوەی ناتوانم هەناسە بدەم

- 10/26/2019 12:29:00 PM 15123 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-     

پۆلسی بریتانیا رایگەیاند، لەبەردەوامی لێکۆڵینەوەکانیان لە روداوی گیانلەدەستدانی 39 کەسەکەی ناو بارهەڵگرەکە، سێ کەسی دیکەیان دەستگیرکردوە، یەکێک لە سەرنیشنەکانی بارهەڵگرەکەش لە نامەیەکدا بۆ دایکی نوسیویەتی، "دەمرم لەبەرئەوەی ناتوانم هەناسە بدەم".
23ی ئەم مانگە تەرمی 39 کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە، دواتریش پۆلیسی بریتانیا رایگەیاند، لە بولگاریاوە هاتون

 

23ی ئەم مانگە تەرمی 39 کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە، دواتریش پۆلیسی بریتانیا رایگەیاند، سەرجەمیان بەرەگەز چینین و لە بولگاریاوە هاتون، بەڵام دوێنێ پیاوێکی بەرەگەز ڤێتنامی بە دەزگای هەواڵگیری فرانس پرێس-ی راگەیاندبو، "ترسی ئەوەی هەیە فام سیترا مای خوشکی، یەکێک بێت لە قوربانیانی روداوەکە".
فام سیترا مای، کچێکی ڤێتنامی تەمەن 26 ساڵانە، پێش گیانلەدەستدانی نامەیەکی بۆ دایکی ناردوە

 

فام سیترا مای، کچێکی ڤێتنامی تەمەن 26 ساڵانە، پێش گیانلەدەستدانی نامەیەکی بۆ دایکی ناردوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ڤێتنامەوە بەرەو بریتانیا بەڕێکەوتوە.
خوشکەکەم سێی ئەم مانگە ڤێتنامی بەجێهێشتوە و بەرەو بریتانیا بەڕێکەوتوە

 

برای ئەو کچە ڤێتنامییە دەڵێت، "خوشکەکەم سێی ئەم مانگە ڤێتنامی بەجێهێشتوە و بەرە و بریتانیا بەڕێکەوتوە، پێش چەند کاتژمێرێک لە دۆزینەوەی بارهەڵگرەکە لە بریتانیا، نامەیەکی بۆ دایکی ناردوە".
لێمببورە دایکە لە چونم بۆ دەرەوەی وڵات، نەمتوانی سەرکەوتوبم، زۆرم خۆشدەوێیت

 

لەو نامەیەدا بۆ دایکی نوسیوە، "لێمببورە دایکە لە چونم بۆ دەرەوەی وڵات، نەمتوانی سەرکەوتوبم، زۆرم خۆشدەوێیت، دەمرم لەبەرئەوەی ناتوانم هەناسە بدەم".
جگە لە شۆفێری بارهەڵگرەکە، کە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی ئێرلەندیە، سێ کەسی دیکەشیان بەتۆمەتی تێوەگلان لەو تاوانە دەستگیرکردوە

 

برای ئەو کچە ڤێتنامیە جەختی کردوەتەوە، ئەو نامەیە راستەوخۆ لەلایەن خوشکەکەیەوە نێردراوە، پۆلیسی بریتانیاش رایگەیاندوە، جگە لە شۆفێری بارهەڵگرەکە، کە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی ئێرلەندیە، سێ کەسی دیکەشیان بەتۆمەتی تێوەگلان لەو تاوانە دەستگیرکردوە.
ژن و پیاوێک کە تەمەنیان 38 ساڵ دەبێت و دانیشتوی ئاریتگتۆنی باکوری رۆژئاوای ئینگلتەران، بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە مردنی 39 کەسەکە دەستگیرکراون

 

هاوکات هێزەکانی ئاسایشی بریتانیان رایانگەیاندوە، ژن و پیاوێک کە تەمەنیان 38 ساڵ دەبێت و دانیشتوی ئاریتگتۆنی باکوری رۆژئاوای ئینگلتەران، بەتۆمەتی شکاندنی یاسای هاتوچۆ و تێوەگلانیان لە مردنی 39 کەسەکە دەستگیرکراون.
پیاوێکی تەمەن 48 ساڵی دانیشتوی ئێرلەندای باکور، لە فڕۆکەخانەی ستان ستید لە لەندەن دەستگیرکراوە

 

هاوکات پیاوێکی تەمەن 48 ساڵی دانیشتوی ئێرلەندای باکور، لە فڕۆکەخانەی ستان ستید لە لەندەن دەستگیرکراوە، بە تۆمەتی "کوشتنی بێ مەبەستی" ئەو 39 کەسەی لەناو بارهەڵگرەکەدا بون.

پۆلیسی بریتانیا ئەوەشی راگەیاندوە، ئەم تاوانە بە گەورەترین تاوان هەژمار دەکرێت، کە بریتانیا لەساڵی 2005 ەوە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کردبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP