ڤیدیۆ.. ساتەوەختی دەستگیركردنی ئەو تەقەكەرەی تەقەی لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانی عێراق كرد

- 10/25/2019 5:39:00 PM 62067 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خۆپیشاندەرانی عێراق، كەسێكیان دەستگیركرد كە لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا بە هەڕەمەكی تەقەی بەناو هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەراندا كردوە.

گرتە ڤیدیۆیەك دیمەنی ساتەوەختی دەستگیركردنی ئەو كەسەی بڵاوكردوەتەوە، كە ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەرانی عێراق لە چواردەوریدان، بە وتەی شایەتحاڵەكانیش ئەو كەسە لەسەر ماتۆڕسكیلێك و بە دەمانچە تەقەی لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانیش كردوە.

لە ڤیدۆكەدا دەردەكەوێت، پیاوێك بە پۆشاكی سەربازیەوە ئەو تەقەكەرەی دەستگیركردوە لەكاتێكدا ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن و دەیانەوێت هێرشبكەنە سەری.

پاش ئەو روداوە، بەرپرسانی عێراق راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تییدا ئاماژەیان بەوەكردوە "ئەو تەقەكەرە ئێستا دەستگیركراوە و بە دەمانچەی جۆری (كلۆك) تەقەی لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان كردوە".

 

چالاكوانانی عێراقیش ناسنامەی تەقەكەرەكەیان بڵاوكردوەتەوە، كە بەپێی زانیاریەكانیان دانیشتوی شاری بەغدادە و لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكات.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP