دەزگاى دژە تیرۆر راگەیەندراوێكى بڵاوكردەوە

- 10/25/2019 1:16:00 AM 26188 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو دەزگاى دژە تیرۆرى هەرێمى كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەو پروپاگەندانەى رەتكردەوە كە لەلایەن چەند دەزگایەكى عێراقى لە دژى بڵاوكرابویەوە و راشیگەیاند،ئیدانەى هەر جۆرە توندوتیژییەك دەكەین دژ بە هاوڵاتیانى عێراق.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

 كه‌ناڵی (العهد)ی سه‌ر به‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی، هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای بڵاوكردۆته‌وه‌‌ كه‌ گوایه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی، هێزێكی كوردی قه‌ناص به‌ده‌ست چوون بۆ به‌غدا. له‌كاتێكدا ئێمه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، و ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره‌ توندوتیژییه‌ك ده‌كه‌ین دژ به‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست، ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌‌، درێژكردنه‌وه‌ی یارییه‌كی نه‌گریسی ئیقلیمییه‌ بۆ تێوه‌گلاندنی كورد له‌ كه‌یسی توندوتیژی به‌مه‌به‌ستی ئاڵۆزكردنی دۆخی ئارامی و ئاسایشی عێراق و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تایه‌فی و شاردنه‌وه‌ی بكه‌رانی راسته‌قینه‌ی تاوانكاری.

 به‌م رونكردنه‌وه‌یه‌، داوا ده‌كه‌ین كه‌ناڵی (العهد) راستگۆیی بكاته‌ پێوه‌ری كاركردنی و له‌ هه‌ڵبه‌ستی هه‌واڵی ناڕاست دوور بكه‌وێته‌وه‌ و به‌رامبه‌ر به‌و چه‌واشه‌كارییانه‌، داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كوردستان و ده‌زگای دژه‌ تیرۆر بكات.
 
راگه‌یاندنی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر
٢٤-١٠-٢٠١٩ 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP