هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکانەوە پێگەیشت

- 10/24/2019 9:31:00 PM 2072 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە کاردیناڵ بیترۆ بارۆلین سەرۆکوەزیری ڤاتیکان پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپاتکردەوە، ھاوکات ھیوای ئاشتی و پێکەوەژیان و بەدیھێنانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق خواست.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP