مەشعان جبوری ناوی پێنج كەسایەتی بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی ئاشكرادەكات

- 10/24/2019 6:21:00 PM 38986 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەشعان جبوری، یەكێك لە سیاسییە دیارەكان و ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق ناوی پێنج كەسی بۆ شوێنگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی ئاشكراكرد.

مەشعان جبوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ناوی پێنج كەسی وەك شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق خستەرو نوسیویەتی،"بەدڵنیایی سەرۆكوەزیران لە پۆستەكەی دوردەكەوێتەوە".

جبوری رایگەیاندوە،"هەریەك لە "ئەسعەد عیدانی" پارێزگاری بەسرە" عەلی شوكری" پەرلەمانتاری پێشو و ڕاوێژكاری ئێستای سەرۆك كۆماری عێراق و "عەدنان زەرفی و قوسەی سوهەیل" و هەروەها ژەنەراڵ "عەبدولوەهاب ساعدی" ئەو ناوانەن كە پێشبینی دەكرێت شوێنی عادل عەبدولمەهدی بگرنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP