بەوێنە و ڤیدیۆ..شەرڤانێک هەمو شەوێک لەتەنیشت گۆڕی هاوڕێ شەهیدەکەی دەخەوێت

- 10/24/2019 6:14:00 PM 38855 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت شەرڤانێک داوا لە هاوڕێ شەرڤانەکەی دەکات کە دوای شەهیدبونی بەجێینەهێلێت و لەلای بمێنێتەوە.

هەردو شەرڤانەکە بە ورەیەکی بەهێزە و زەردەخەنەوە باس  لەداهاتویان دەکەن، هاوڕیکەی بەڵێنی پێدەدات کە هەرگیز بە تەنها جێ نەهێلێت، لەبەرامبەردا هاوڕێکەی دەڵێت  "ئەگەر جێم بهێلیت ریشت دەتاشم".

لەدوای چەند رۆژێک شەرڤانەکە بەناوی(شاهۆ)  لە لەشکرکێشیەکانی تورکیادا شەهید دەبێت، هاوڕیکەی کە ناوی (زاگرۆس) بوە بەڵێنەکەی بەجێدەهێنێت و لەو کاتەوە بەشەو لە تەنیشت گۆڕەکەی ئەو رۆژ دەکاتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP