پۆلیسی بریتانیا ناسنامەی 39 کەسەکەی روداوەکەی دوێنێی ئاشکراکرد

- 10/24/2019 12:50:00 PM 98099 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی بریتانیا ناسنامەی 39 کەسەکەی روداوەکەی دوێنێی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سەرجەمیان بەڕەگەز چینین.

دوێنێ چوارشەممە پۆلیس بریتانیا رایگەیاند، لە رۆژهەڵاتی بریتانیا تەرمی 39 کەس لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزراونەتەوە، کە یەکێکیان مێردمنداڵێکە و پێدەچێت خنکێندرابن.

مو رۆبنسۆ، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی ئێرلەندیە، لە ئێستادا وەک تۆمەتباری سەرەکی بە تاوانی کوشنتی ئەو 39 کەسە دەستگیرکراوە، کە دوێنێ لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە، کە یەکێکیان مێردمنداڵبوە.

ئەو گەنجە دانیشتوی بوتاداونە لە ناوچەی ئەرمانگە لەئیرلەندای باکور، تا ساڵی رابردو کاری بۆ کۆمپانیایەکی گواستنەوە کردوە، لە پاشاندا وازی لە کارەکەی هێناوە.

ئەو بارهەڵگرە رەنگی سوربوە و بۆ گواستنەوەی خواردەمەنی بەستو بەکارهاتوە و لە بولگالیاوە هاتوەتە بریتانیا، ئەو ناوچەیەی کە تاوانەکەی تیایدا رویداوە نزیکە لە بازاڕێکەوە لەسەر رێگای 25 بەرەو دراتفۆڕت.

وتەبێژێک بەناوی داواکاری گشتی فیدراڵی بریتانیا رایگەیاند" نازانرێت ئەو بارهەڵگرە ماوەی هەند رۆژ لە بوڵگاریا ماوەتەوە، پێدەچێت چەند کاتژمێرێک بێت یاخود چەندین رۆژ، ئێمە هێشتا دڵنیانین".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP