ئەمیری قەتەر فرۆکەیەکی 400 ملیۆن دۆلاری بە دیاری پێشکەشی ئەردۆگان دەکات

- 10/23/2019 8:07:00 PM 29849 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شێخ تەمیم بن حەمەدی-ی دوەمی، ئەمیری قەتەر فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگری تایبەت بە دیاری پیشکەشی رەجەب تەیب ئەردۆگان دەکات.

بەگوێرەی زانیاریەکان، فرۆکەکە لە جۆری بۆینگ-747ە و بەهاکەی 400ملیۆن دۆلارە، ئەوەش وەک سەرەتایەک بۆ دەستپێکی وەبەرهێنانی ملیار دۆلاری وڵاتی قەتەر لەگەڵ تورکیادا.

فرۆکەکە پێکهاتوە لە؛ دو ژوری تایبەتی و حەوت ژوری نوستن و کابینەیەکی تایبەت بە فریاگوزاری پزیشکی.

وڵاتی قەتەر وەک هاوپەیمانێک لە سەرجەم بارودۆخەکاندا پشتگیری تورکیا کردوە، لە کودەتا شکستخواردوەکەی 2016 دا پشتگیری تەواوی بۆ حکومەتەکەی ئەردۆگان  دەربری، هاوکات لەسەروبەندی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤا تاکە وڵاتی عەرەبی بو کە بە ئاشکرا پشتگیری بۆ تورکیا دەڕبرێ، بڕیاریشە بە بەهای 15 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە تورکیادا بکات وەک یارمەتیدانێک لە بوژناندنەوەی ئابوری تورکیا دوای هەڵئاوسانی ئابوری لەو وڵاتەدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP