بەپەلە

ئایا قەیرانی لوبنان ئەو وڵاتە دەکاتە دەوڵەتێکی شکستخواردو
لێکۆڵەرێکی روسی: لوبنانییەکان لەژێر باری قەرزێکی درێژخایەندان، دۆخەکەش خراپتردەبێت

- 10/23/2019 4:18:00 PM 2128 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە خۆپیشاندانی فراوان لە لوبنان بۆ داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی هەمو سیاسیەکانی وڵات کە بونەتە هۆی دروستبونی قەیرانی وڵات بەڕێوەدەچێت، شارەزایەکی ئابوری روسیش باس لەوەدەکات کێشەی لوبنان کێشەیەکی قوڵە و ئیدارەدانی سیاسەت و ئابوری و کۆمەڵایەتی دەوڵەتەکەی گرتوەتەوە.
 لوبنانییەکان ماوەیەکی زۆرە لە ژێر باری قەرزێکی درێژخایەندان و لە ئێستادا تێکڕای خەرجی ژیان لەو وڵاتەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە

 

ئەلکساندەر نازارۆف، توێژەری سیاسی و لێکۆڵەری روسی لە راپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت، لوبنانییەکان ماوەیەکی زۆرە لە ژێر باری قەرزێکی درێژخایەندان و لە ئێستادا تێکڕای خەرجی ژیان لەو وڵاتەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و دۆخەکەش لە خراپەوە بۆ خراپتر دەچێت.
بە درێژایی شەڕی ناوخۆی لوبنان دراوی لیرەی لوبنانی لەگەڵ دۆلاردا پەیوەست بوە، لەو ماوەیەشدا بانکی نیشتیمانی نرخی لیرەی بە بەرزی هێشتوەتەوە 

 

لە راپۆرتەکەدا هاتوە، بە درێژایی شەڕی ناوخۆی لوبنان دراوی لیرەی لوبنانی لەگەڵ دۆلاردا پەیوەست بوە، لەو ماوەیەشدا بانکی نیشتیمانی نرخی لیرەی بە بەرزی هێشتوەتەوە لە کاتێکدا کە دەبوایە بەهاکەی دابەزێنرێت، ئەوەش کێشەی گرانبونی نرخی پێداویستیەکانی لە بازاردا چارەسەردەکرد، کە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە.
تێکڕای بارزگانی لەگەڵ دەرەودا نا هاوسەنگە بە جۆرێک %27ی بودجە بۆ ئەو کەرتە رۆشتوە کە چوارەم وڵاتە لە جیهاندا لە دوای کۆنگۆ

 

لە هەمانکاتیشدا تێکڕای بارزگانی لەگەڵ دەرەودا نا هاوسەنگە بە جۆرێک %27ی بودجە بۆ ئەو کەرتە رۆشتوە کە چوارەم وڵاتە لە جیهاندا لە دوای کۆنگۆ، مۆزەمبیق و ئەفغانستان، بە واتایەکی دیکە لوبنانیەکان زۆر هاوردەکارن نەک هەناردەکار بە واتەیەکی دیکە خەڵکی ئەو وڵاتە زۆرترینی بەکاربەرە. 
بۆ برەدان بەو دۆخە حکومەتی لوبنان تێکڕای دراوی قورسی وڵاتەکەی بەڕێژەی %151 بەرزکردوەتەوە 

 

بۆ برەدان بەو دۆخە حکومەتی لوبنان تێکڕای دراوی قورسی وڵاتەکەی بەڕێژەی %151 بەرزکردوەتەوە کە دوای ژاپۆن و یۆنان بەرزترین رێژەیە، ئەوەش تەنها ئیفلاسبونی حکومەتی بۆ چەند ساڵێک دواخستوە، لە ئێستاشدا بانکەکانی لوبنان خاوەن داراییەکی زیاتر لەوەن کە پێویستبوە هەیانبێت.

ئەو قەرزەی حکومەت لە ماوەی چەند ساڵی رابردو کردویەتی قورساییەکی زۆری لەسەر بودجەی حکومەت دروستکردوە، لە هەمانکاتدا کورتیهێنانی بودجەی ساڵانەی %11ی تێپەڕاندوە کە شەشەم بەرزترین کورتهێنانە لەسەر ئاستی جیهاندا.
حکومەتی لوبنان لە سێ رێگاوە دەتوانێت چاکسازی لەو بوارەدا بکات کە پێویستی بە کاتێکی زۆر دەبێت بۆ قەرەبوکردنەوەی

 

ئەو نوسەرە دەشڵێت، حکومەتی لوبنان لە سێ رێگاوە دەتوانێت چاکسازی لەو بوارەدا بکات کە پێویستی بە کاتێکی زۆر دەبێت بۆ قەرەبوکردنەوەی، کە ئەوانیش بریتین لە کەمکردنەوەی بەکاربردن لەگەڵ کەمکردنەوەی هەموو خەرجییەکی ناپێویست.

ئەوەی کێشەکەی لوبنان قورستر دەکات حکومەتی وڵاتەکە ناوچەیەکە بۆ دراوی ناوخۆیی بە تەنها، واتە مایەپوچبونی دراوی بیانی وێرانناکات، بەڵکو دارایی لوبنان هەڵدەتەکێنێت کە کێشەی سەرەکی ئابوری وڵاتەکەیە، لەلایەکی تریشەوە چارەسەرکردنی کێشەی دارایی لە رێگەی قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی و  دابەشکردنی بەسەر خەڵکدا لە بنەڕەتدا بە ناو "چاکسازییەوە" وشەیەکی بەتاڵە. 
کێشەیەکی دیکە لەو وڵاتەدا کە لەسەر ئاستی سیاسی هەیە و کەم وێنەیە ئەویش هێزی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتەدا بە مانای وشە بونی نیە

 

کێشەیەکی دیکە لەو وڵاتەدا کە لەسەر ئاستی سیاسی هەیە و کەم وێنەیە ئەویش هێزی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتەدا بە مانای وشە بونی نیە، بە واتایەکی دیکە سیاسەتمەدانی لوبنانی توانای پێشکەشکردنی بەدیلێکی دیکەیان نیە کە شوێنی حکومەتی ئێستا بگرێتەوە و چارەسەری پێیوست ئەوەیە تێکڕای خەرجی دەوڵەتی و خەرجی بەکاربردن کەمبکرێنەوە.
لە کاتێکدا حکومەتی لوبنان لە ژێر باری قەرزێکی زۆری نێودەوڵەتیدایە و ئەگەر جارێکی دیکەش بانکە جیهانییەکان قەرزێکی 10 ملیار دۆلاری بدەنە ئەو وڵاتە

 

لە کاتێکدا حکومەتی لوبنان لە ژێر باری قەرزێکی زۆری نێودەوڵەتیدایە و ئەگەر جارێکی دیکەش بانکە جیهانییەکان قەرزێکی 10 ملیار دۆلاری بدەنە ئەو وڵاتە، "رەنگە ئەگەری مایەپوچبونی وڵاتەکە بۆ 5 ساڵ دوابخات"، پێشوتریش راگەیەنراوە کە ئەو وڵاتانەی لاوازن زۆرینەی کات مەترسی زیاتری روخانی ئابورییەکەیان لەسەرە، کە لوبنان یەکێکە وڵاتە زۆر لاوازەکان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP