بەپەلە

سەرۆک کۆماری عێراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی عەلی لامی دەکات

- 10/23/2019 3:37:00 PM 1401 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پرسەنامەک ئاڕاستەی بنەماڵەی عەلی لامی فەرماندەی فیرقەی چواری پۆلیسی فیدڕاڵی دەکات کە دوێنێ لە هێرشی چەکدارانی داعشدا لە پارێزگای سەڵاحەدین شەهیدبو.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی عێراق و هێزە چەکدارەکان دەکەین بەهۆی شەهیدبونی عەلی لامی فەرماندەی فیرقەی چواری پۆلیسی فیدڕاڵی لە هێرشێکی تیرۆرستیدا لە پارێزگای سەڵاحەدین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "داواکارین لە خوای گەورە شەهیدەکان بخاتە ژێررەحمەتی خۆیەوە و سەبوری کەسوکاریشیان بدات".

دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی عێراق کوژرانی لیوا عەلی لامیی، فەرماندەی فیرقەی 4ی پۆلیسی فیدڕاڵی بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش لە شارۆچکە متیبیجە لە نێوان دیالە و سەڵاحەدیندا راگەیاند.

ناوچەی متیبیجە کەوتوەتە نێوان هەردو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە، بە گوێرەی سەرچاوەکان ماوەیەکە دۆخی ئەمنی ئەو ناوچەیە بەهۆی بونی ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی داعش ناجێگری ئەمنی بەخۆیەوە بینوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP