پایزگیان دو مانگت ماوە!

- 10/22/2019 11:43:00 PM 4591 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەی ڕەوایە
پێش وەرینی گەڵاکان و
دەرکەوتنی گوڵە جوتیارە کۆچ بکەی...
هێشتا پەڵە نەهاتوە
ئەبێ بۆ وەک بەستەڵەکێ
سەراپای شار سڕسڕ بکەی....
کەی ڕەوایە
 ئومێد لەتۆی ئاڵتونیدا
تروسکەی جوانی نەمابێ...
سەمای گەڵاو نمەی باران
وەک تینویەک لەبیابان
بوبێ بەتەنها سەرابێ...
کەی ڕەوایە
خۆت جەنەڕاڵی پایز بی
پایز بڕیاردا کە ببی
بەچڵێکی وشکی مردوو...
نا...هەرچەند لە پایز بوەری
لە دڵمانا
لەڕۆحمانا
سنەوبەرێکی زۆرسەوزی
تەڕو زیندوو...

عەبدولخالق عومەر بۆ كۆچی یەكجارەكی جەنەراڵی پایز



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP