بەپەلە

موچەی سێ وەزارەت و سێ سەرۆکایەتییەکە دابەشدەکرێت

- 10/22/2019 8:18:00 AM 25773 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی سێ وەزارەت و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی پیشەسازی و بازرگانی، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرئەمڕۆ موچەی سێ سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی مانگە بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت و قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP