بەپەلە

کە من کورد بم،
ھەر کوردم و
کوردیش دەبم

- 10/21/2019 8:02:00 PM 3395 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
            
( پێشکەشە بە
تێکۆشان و نەبەردیی
کوردانی کوردستانی ڕۆژئـاوا )

ئـەوەتەی ھەین،
دڵۆپە ئـاوی ناو جۆگە و
گشت ڕووبارێکی
ئـەو جێیەین.

ئـەوەتەی ھەین،
لووتکەکانی سەر چیامان،
خاکی خۆمان،
کوردستانمان
دەپارێزین.

              ئـێمە ھەبووین و
                      ھەر دەبین.

نە فارس ،
نە عەرەب و
نە تورک
ھیچیان نەبووین،

              لەوان نەبووین و
             لەوان نین.

سێ دەسەڵاتی
خوێنڕێژ بوون.

سێ دەسەڵاتی
خوێنڕێژن.

ھەوڵیان دابوو.
ھەوڵ دەدەن.

ببینە فارس،
ببینە عەرەب،
ببینە تورک.

نە ئـەوسا بووین
ئـێستەش نابین.

           ئـێمە کورد بووین،
                    کوردیشین و
                          کوردیش دەبین.

دەسەڵاتی فارس 
   سەری خواردین،
بیرکردنەوەی
داگیر کردین.

عەرەب شمشێری ھەڵکێشا و
گورچووی بڕین.

تورکی مەغۆلیش پەیابوو،
بینەقاقای گرتین،
ھەناسەی یەکجار لێبڕین.

ئـەمڕۆش 
ھەر ئـەوانن.

سێ دەسەڵاتی دڕندەن:

تورک، فارس و عەرەب
خستوینیانەتە
سەرچۆک.

گەر یەک نەگرین،
           قەت ناتوانین،
           وەک لووتکەی چیا سەرکەش بین

                    ھەر کوردین
                      کوردیش ماوین
                               کوردیش دەبین.

                               ( فەریاد فازیل  )
                               بەرلین، ٢٠١٩/١٠/١٢


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP