بەهای دراوی بریتانی بەرزترین ئاست تۆماردەکات
یەکێتی ئەوروپا وادەی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتییەکە درێژدەکاتەوە

- 10/21/2019 6:34:00 PM 8520 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
وەزیری کاروباری ئابوری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەبێ رەتکردنەوە، یەکێتی ئەوروپا دوای 31-ی ئۆکتۆبەر وادەی برێگزت بۆ بریتانیا درێژدەکاتەوە بەوجۆرەی کە پەرلەمانی ئەوروپا پلانی بۆداناوە و ئەم هەفتەیە دەنگی لەسەر دەدات.

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبونەوەی وادەی کۆتایی برێگزت کە 31-ی ئەم مانگەیە بەتێپەڕاندنی پرۆژەکەی بۆریس جۆنسن یان درێژکردنەوەی ماوەکەی وەبەرهێنەران رویان لەبازاڕەکان کردوە بۆ کڕینی دراوی بریتانی و پشکی کۆمپانیا و مامەڵە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە و بەوهۆیەشەوە نرخی  پاوەندی بریتانی بەرزترین ئاستی تۆمارکردوە.

لەبارەی بۆچونی یەکێتی ئەوروپا بۆ درێژکردنەوەی وادەی برێگزت، پیتەر ئاڵتمایەر وەزیری کاروباری ئابوری ئەڵمانیا کە نزیکە لە ئەنجێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیاوە، رایگەیاندوە، یەکێتی ئەوروپا رازیدەبێت بەدرێژکردنەوەی ماوەی برێگزت تا پشتیوانیکردنی پرۆژەیەک بۆ رێکەوتن لەگەڵ یەکێتییەکە یان ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی دیکە بۆ وەرگرتنی رای خەڵکی بریتانیا لەوبارەیەوە.

بەرزبونەوەی بەهای دراوی بریتانی، بەتایبەتی کاتێک دەستیپێکرد کە ئەندامێکی پەرلەمانی سەربە پارتی یەکێتی دیموکراتی ئایرلەندای باکور وتی بەهیچ جۆرێک دەنگ بەهەمواری پرۆژەی برێگزت نادات کە مەبەستی رێکەوتنەکەی جۆنسن بو لەگەڵ یەکێتی ئەروپا.

نیشانەکردن :

#برێکزیت_Brexit

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP