سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی ئەفغانستان دەکات

- 10/21/2019 4:46:00 PM 754 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژێک پاش کۆبونەوەی لەگەڵ شای ئوردون سەردانێکی پێشتر رانەگەیەنراوی بۆ ئەفغانستان ئەنجامداو چاوی بەگەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەکەوت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هائارتزی ئیسرائیلی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەسەردانێکی پێشتر رانەگەیەنراو گەیشتە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوەوە.

لەدیدارەکەدا، ئەشرەف غانی سەرۆکی ئەفغانستان سوپاسی ئەمریکای کرد بۆ بەردەوامبونی لەپێشکشکردنی هاوکاری بۆ وڵاتەکەیان و پشتیوانی بەردەوامی وڵاتەکەیان لەماوەی 18 ساڵی رابردودا.

پێلۆسی خۆی  وەفدە یاوەرەکەی چاویان بەعەبدوڵا عەبدوڵای سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ئەفغانستان کەوتوە و دۆخی ئەو وڵاتە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکردوە.

لای خۆشییەوە پێلۆسی لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، سەردانەکەی بۆ ئەفغانستان بۆ قسەکردن بوە لەسەر دۆخی ئاسایش و حکومڕانی و پەرەسەندنە ئابورییەکان.

نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP