بەپەلە

روسیا: پێویستە چارەسەری خێرا بۆ چاودێری زیندانیانی داعش بدۆزرێتەوە

- 10/21/2019 4:26:00 PM 1273 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، پێویستە چارەسەی خێرای  بدۆزرێتەوە بۆ  زیندانەکانی داعش لە رۆژئاڤای کوردستان کە بەهۆی لەشکرکێشیە سەربازیەکەی تورکیا بێ چاودێری ماونەتەوە  .
دوانزە گرتوخانەی چەکدارانی داعش و هەشت کەمپی خێزانەکانی داعش بێ چاودێری ماونەتەوە

 

ئەمڕۆ دوشەممە سێرگی شویگو، وەزیری بەرگری روسیا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ چین رایگەیاند" بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە رۆژئاڤای کوردستان، دوانزە گرتوخانەی چەکدارانی داعش و هەشت کەمپی خێزانەکانی داعش بێ چاودێری ماونەتەوە و مەترسی هەڵهاتنیان زۆرە".
ئەگەرێکی زۆری هەیە بتوانن هەڵبێن و خۆیان بگەیەنن بە وڵاتەکانی خۆیان

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر چارەسەری خێرا بۆ ئەو بابەتە بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەگەرێکی زۆری هەیە بتوانن هەڵبێن و خۆیان بگەیەنن بە وڵاتەکانی خۆیان.

شویگو وتیشی، روسیا هیواخوازە یارمەتیەکانی وڵاتەکەی و ئاگربەستەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و تورکیا رێگەخۆشکەر بێت بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە.

13ی ئەم مانگە نوسینگەی کاروباری مرۆیی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاوی کردەوە، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا 750 خێزانی داعش لە کەمپی (عەین عیسا) لە نزیک گرێ سپی و سەرێ کانی رایان کردوە.

دوێنێ یەکشەممە مستەفا بالی، فەرماندەی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی بەهاوکاری چەکدارانی داعش هەڕەشەی "پانکردنەوەی سەری هەر کوردێک دەکەن"، کە لەسەر رێگایاندا لە رۆژئاڤای کوردستان دەستگیری دەکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP