بەپەلە

ژمارەی بەساڵاچوان بەڕێژەی بەرچاو زیاددەکات
دانیشتوانی بریتانیا لە 10 ساڵی داهاتودا سێ ملیۆن کەس زیاددەکات

- 10/21/2019 4:03:00 PM 1572 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-        

نوسینگەی ئاماری نیشتیمانی بریتانیا رایگەیاند، وا پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ساڵی 2031 دا ژمارەی دانیشتوانی بریتانیا بگاتە 70 ملیۆن کەس، لەکاتێدا دانیشتوانی بریتانیا لەئێستادا تەنها 66.4 ملیۆن کەس دەبێت.
لەماوەی 10 ساڵی داهاتودا ژمارەی دانیشتوانی بریتانیا لە 66.4 ملیۆنەوە بۆ 69.4 بەرزدەبێتەوە

 

نوسینگەی ئاماری نیشتیمانی بریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، لەماوەی 10 ساڵی داهاتودا ژمارەی دانیشتوانی بریتانیا لە 66.4 ملیۆنەوە بۆ 69.4 بەرزدەبێتەوە، هۆکاری سەرەکی ئەم بەزبونەوەیەش بۆ زیادبونی کۆچکەران بۆ ئەو وڵاتە.
لە 10 ساڵی داهاتودا، دانیشتوانی بریتانیا بەڕێژەی لەسەدا 4.5 بەرزدەبێتەوە، واتا لە ساڵی 2031دا ژمارەی دانیشتوانی بریتانیا دەگات 70 ملیۆن کەس 

 

پێشبینیەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، لە ماوەی  10 ساڵی داهاتودا، دانیشتوانی بریتانیا بەڕێژەی لەسەدا 4.5 بەرزدەبێتەوە، واتا لە ساڵی 2031دا ژمارەی دانیشتوانی بریتانیا دەگات 70 ملیۆن کەس و ساڵی 2043 دەبێت بە 72.4 ملیۆن کەس.
چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی 25 ساڵی داهاتودا ژمارەی بەساڵاچوان، بۆ دو ئەوەندەی ئێستا زیاد بکات

 

چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی 25 ساڵی داهاتودا ژمارەی بەساڵاچوان، بۆ دو ئەوەندەی ئێستا زیاد بکات، زیابونی ژمارەی دانیشتوان لە ئینگلتەرا زیاتر دەبێت بە بەراورد بە سکۆتلەندا، ئێرلەندای باکور و ویڵز.
لە 10 ساڵی داهاتودا 5.4 ملیۆن کۆچبەر رو لە بریتانیا دەکەن

 

دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رایانگەیاندوە، لە 10 ساڵی داهاتودا 5.4 ملیۆن کۆچبەر رو لە بریتانیا دەکەن، لەبەرامبەردا 3.3 ملیۆن کەس بریتانیا جێدەهێڵن.
لەماوەی 80 ساڵی داهاتودا، ژنان بەڕێژەیەکی کەمتر منداڵیان ببێت و منداڵبونی سروشتی زۆر کەمتردەبێتەوە

 

چاوەروان دەکرێت لەماوەی 80 ساڵی داهاتودا، ژنان بەڕێژەیەکی کەمتر منداڵیان ببێت و منداڵبونی سروشتی زۆر کەمتردەبێتەوە.

داهاتودا ژمارەی بەساڵاچوان بەڕێژەی بەرچاو زیاددەکات

 

ئانا دیکسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی پیران رایگەیاند، بەپێی ئامارەکان، لەماوەی 10 ساڵی داهاتودا ژمارەی بەساڵاچوان بەڕێژەی بەرچاو زیاددەکات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بەدابینکردنی ماڵ و خزمەتگوزاری زیاتر دەبێت، بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لە دابینکردنی ژیانێکی شیاو بۆ بەساڵاچوان.

بەوپێیەی ژمارەی بەساڵاچوان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، وا چاوەڕوان دەکرێت لەساڵی 2028 دا تەمەنی خانەنشینی حکومی لە بریتانیا لە تەمەنی 65 ساڵییەوە بەرزبێتەوە بۆ 67 ساڵی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP