بەها ئەعرەجی: دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی عێراق قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە

- 10/21/2019 3:43:00 PM 2125 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەها ئەعرەجی، سیاسەتمەتدارو یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتی سەدر رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی عێراق لەم بارودۆخەدا چارەسەر نیە، بەڵکو "قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە".

بەها ئەعرەجی، سیاسەتمەتدار و جێگری پێشوتری سەرۆك وەزیرانی عێراق لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی عێراق لەم بارودۆخەدا چارەسەر نیە، بەڵکو قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە".
پێویستە سەرجەم کوتلە سیاسیەکانی بچنە ژێر باری بەرپرسیارێتی و بەرژەوەندیەکانی گەلی عێراق رابگرن

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە سەرجەم کوتلە سیاسیەکانی "بچنە ژێر باری بەرپرسیارێتی" و بەرژەوەندیەکانی گەلی عێراق رابگرن و نەهامەتییەکانی رابردو دوبارە نەکەنەوە.
سەرەتای ئەم مانگە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شارەکانی باشوری عێراق دژی گەندەڵی و کەمی خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچو

 

سەرەتای ئەم مانگە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شارەکانی باشوری عێراق دژی گەندەڵی و کەمی خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچو، خۆپیشاندەران داوایان دەکرد هەرچی زوە گۆڕانکاری بە ئاڕاستەی باشترکردنی ژیانیانی هاوڵاتیانی عێراق ئەنجامبدرێت.
رێگەبدرێت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبێ دەستوەردان لەکاروبارەکانی گۆڕانکاری گەورە و بەرفرانی هەبێت لە وەزارەتەکاندا

 

ئەعرەجی هاوکات کە یەکێکە لە سەرکردەکانی رەوتی سەدر داواش دەکات، "رێگەبدرێت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبێ دەستوەردان لەکاروبارەکانی گۆڕانکاری گەورە و بەرفرانی هەبێت لە وەزارەتەکاندا، لەهەمانکدا رێوشوێنی پێویستی هەبێت بۆ چاکسازی ریشەیی لەماوەیەکی دیاریکراودا".
زیاتر لە 110 گیانیان لەدەستداو زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربون

 

خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی باشوری عێراق زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام بو، بەهۆی "دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانەوە" زیاتر لە 110 گیانیان لەدەستداو زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربون.
10ی ئەم مانگە عادل عەبدولمەهدی فەرمانیکرد رێوشوێنی بەپەلە بۆ دابینکردنی مافە دارایی و مەعنەوییەکانی خێزانی شەهیدەکان بگیردرێتەبەر

 

10ی ئەم مانگە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، رێوشوێنی بەپەلە بۆ دابینکردنی مافە دارایی و مەعنەوییەکانی خێزانی شەهیدەکان گیراوەتەبەر، پلەی بریندارانی هێزە ئەمنییەکان بەرزکراوەتەوە، هاوڵاتیانی برینداریش تەواوی تێچوی چارەسەرکردنیان لە ئەستۆی دەوڵەت دەبێت.
لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تەواوی خانەوادەی شەهیدان و بریندارەکان بە بەرزترین ئیمتیاز رێزلێنانیان بۆ دەکرێت

 

ئاماژەی بەوەشکردبو، لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تەواوی خانەوادەی شەهیدان و بریندارەکان بە بەرزترین ئیمتیاز رێزلێنانیان بۆ دەکرێت.

ئەو پەیامەی عەبدولمەهدی لەکاتێکدابو، شەشی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی داوای خۆپیشاندەرانەوە دەرکرد و بڕیاریدا بەپەلە 17 هەزار زەوی نیشتەجێبون دابەشبکات و 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبون دروستبکات.

هەروەها لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتبو، موچەی مانگانە دەدرێتە 150 هەزار بێکار و نزیکەی 100 هەزار فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆی و بەرگریشی گەڕاندەوە سەر کارەکانیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP