ئەو دادگایەی بڕیار لەسەر چارەنوسی سەرۆکایەتی ترەمپ دەدات

- 10/21/2019 3:26:00 PM 13729 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکەکانی ئەمریکا باش لەدەسەڵاتی ئەو دادگایە تێدەگەن کە زۆر دورنییە لەشوێنی فەرمی کارکردنیان و چارەنوسی مانەوە یان بەردەوامییان یەکلایی دەکاتەوە.

دادگای سکاڵای ناوچەی کۆڵۆمبیا لەواشنتن، کە بە بازنەی پایتەخت  ناسراوە، ئەو دادگایەیە کە توانای دادگایکردنی سەرۆکەکانی ئەمریکای هەیە و بەدوەمین گەورە دادگای ئەمریکا هەژماردەکرێت.

ئەم دادگایە مێژویەکی هەیە لەیەکلایکردنەوەی کەیسەکانی سەرۆکایەتی و لەنێوانیاندا کەیسی ۆتەرگەیت لەسەردەمی ریچارد نیکسۆن و کەیسی ئابڕوبەرانەی ئێران-کۆنترا لەسەردەمی رۆناڵد ریگن کەکەیسێکی ئابڕوبەرانەی سیاسی بو تێیدا ئیدارەی ریگن یارمەتی سەربازی گروپێکیان دابو کە پێچەوانەی ئەجێنداو بنەماکانی مافی مرۆڤ بو.

هەروەها، لەم دادگایەدا  کەیسی دەستدرێژی بیلکلنتۆنی سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا وروژێنراو رێکارە یاساییەکانی تێدا گیرایەبەر.

لەئێستاشدا، ئەم دادگایە چارەنوسی لێکۆڵینەوە و پرۆژەی دیموکراتەکان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەدۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا یەکلایی دەکاتەوە.

سەرەتا لیژنەیەکی سێ کەسی لەم دادگایە جەختی لەسەر شەرعیبونی دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دوپاتکردەوە و داوای بەدواداچونی بۆ دۆکیومنتە داراییەکانی هەشت ساڵی رابردوی ترەمپ کرد.

ناوبانگی ئەم دادگایە تەنها لەکارەکانیدا نیە، بەڵکو ئەو کەسانەش کە کاری تێدا دەکەن جێگای سەرنجی سیاسییەکانن و لەئێستادا چوار ئەندامی دادگای باڵای ئەمریکا و سەرۆکی دادگاکەش سەرەتا لەم دادگایە کاریان کردوە.

نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP