بۆ یەکەمینجار سعودیە رێگە بە ژنان دەدات بەتەنها گەشت ئەنجامبدەن

- 10/21/2019 3:15:00 PM 1770 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-  

ناوچەی نیۆم لە سعودیە، بەم دوایانە پێشوازیکرد لە یەکەمین کۆمەڵەی گەشتیاری ژن، کە لە ناوچە جیاوازەکانی شانشینی سعودیەوە سەردانی ناوچەکەیان کردبو.
یەکەمین کۆمەڵەی گەشتیاری ژنان، کە ژمارەیان لە 20 ژن پێکهاتبو سەردانی ناوچەی نیۆمیان کردوە

 

پێگەی فەرمی دەستەی گشتی ناوچە گەشتیاری و مێژویەکانی سعودیە بڵاویکردەوە، یەکەمین کۆمەڵەی گەشتیاری ژنان، کە ژمارەیان لە 20 ژن پێکهاتبو سەردانی ناوچەی نیۆمیان کردوە.

لەمیانەی ئەو گەشتەدا کە لە ناوچەی "تەبوک"ەوە دەستیپێکرد، گەشتیارە ژنەکان توانیان بە زانیاریەکان دەربارەی ژینگە و شوێنە گەشتیاریەکانی ناوچەی نیۆم ئاشنابن.
ئەو گەشتە ماوەی 15 کاتژمێری خایەندوە، گەشتیارە ژنەکان بە پارێزگاکانی بەدع و پاشان مەغایر شەعبدا تێپەڕبون

 

ئەو گەشتە ماوەی 15 کاتژمێری خایەندوە، گەشتیارە ژنەکان بە پارێزگاکانی بەدع و پاشان مەغایر شەعبدا تێپەڕبون.
ئەم کۆمەڵە گەشتیاریە بە یەکەم کۆمەڵەی گەشتیاری ژن هەژماردەکرێت لە سعودیە

 

هەبە عائدی، رێبەری گەشتەکە رایگەیاندوە، ئەم کۆمەڵە گەشتیاریە بە یەکەم کۆمەڵەی گەشتیاری ژن هەژماردەکرێت لە سعودیە، کە توانیویانە سەردانی تەبوک بکەن.
 پڕۆژەیەکی بازرگانی و پیشەسازی بۆ وەبەرهێنان لە ناوچەی نیۆم جێبەجێدەکەن، کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای دەریای سورەوە

 

شازادە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێگرەوەی سعودیە پێشتر رایگەیاندبو، پڕۆژەیەکی بازرگانی و پیشەسازی بۆ وەبەرهێنان لە ناوچەی نیۆم جێبەجێدەکەن، کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای دەریای سورەوە، بە ئامانجی جۆراو جۆرکردنی داهاتی ئابوری سعودیە کە تا ئێستا پشتی بە نەوت بەستبو.

تێچوی ئەو پڕۆژەیە 500 ملیار دۆلارە، کە دەکەوێتە سەر دەریای سور و روبەڕی پڕۆژەکە 26.5 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت، ئەو پارچە زەویانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سەر سنوری میسر و ئوردن-ەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP