"لیستەکە تەنها تۆمارکردنی لە کۆمسیۆن ماوە"
لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر ژمارەی کاندیدەکان رێککەوتن

- 10/21/2019 2:56:00 PM 2874 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکیتی رایگەیاند، سەرجەم لایەنەکانی ناو لیستی هاوپەیمانی کوردستان لەسەر بەرنامە و ژمارەی کاندیدەکان رێککەوتون و لیستەکە لە شەش پارێزگای عێراق بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات.
دوایین کۆبونەوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی کاندیدی لایەنەکان لە هەر پارێزگایەک لە ناو لیستی هاوپەیمانی کوردستانیان ئەنجامدا

 

رزگار عەلی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکیتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دوایین کۆبونەوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی کاندیدی لایەنەکان لە هەر پارێزگایەک لە ناو لیستی هاوپەیمانی کوردستانیان ئەنجامداوە و لەسەر وردەکاری کاری لیستەکەش رێککەوتن.
 پارتی، یەكێتی و گۆڕان سکاڵایان پێشکەشی دادگای دەستوری کردوە و دادگا 18ی 11 چۆنیەتی دەنگدانی ئاوارەکان یەکلادەکاتەوە

 

سەبارەت بە کێشەی دەنگدانی ئاوارەکانیش نوێنەرەکەی یەکێتی باسی لەوەکرد، هەر یەک لە پارتی، یەكێتی و گۆڕان سکاڵایان پێشکەشی دادگای دەستوری کردوە و دادگا 18ی 11 چۆنیەتی دەنگدانی ئاوارەکان یەکلادەکاتەوە.
ژمارەی لایەنە بەشدارەکانی ناو لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ 30 لایەن زیادیکردوە

 

هاوکات وریا محەمەد، نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە لیستەکەدا باسی لەوەکرد، ژمارەی لایەنە بەشدارەکانی ناو لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ 30 لایەن زیادیکردوە، لە ناویاندا ژمارەیەک پارتی عەرەبی و تورکمانی و ئێزیدیش هاتونەتە ناو لیستەوە.

هاوکات عەبدولرەحمان مستەفا سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند، کێشەی لۆگۆ، ریزبەندی کاندید و ژمارەی کاندیدی لایەنەکان نەماوە و بڕیارە هەمو پارتەکان بە یەک دەنگ بانگەشە بۆ سەرکەوتنی لیستەکە بکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP