بەپەلە

سەرۆک بەرهەم و سەرۆک وەزیرانی نەرویژ لەکۆشکی سەلام کۆبونەوە

- 10/21/2019 2:39:00 PM 2658 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئیرنا سۆلبێرگ، سەرۆک وەزیرانی نەرویژ.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە ھەوڵەکانی عێراق کردەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی قەیرانەکان و خۆ بەدورگرتن لە ھەر پێشھاتێک کە دەرفەتی ئاشتی لە باربەرێت لە ناوچەکە و جیھاندا.

سەرۆک بەرهەم ئاماژەی بە گرنگی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ پرسی سوریا کرد، دور لە دەستوەردانی دەرەکی و لەشکرکێشی، ھاوکات  دوپاتیکردەوە لە پێشکەشکردنی یارمەتی و کۆمەکی بەپەلە بۆ ئاوارەکان کە لە ئەنجامی پەلاماری سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا دەربەدەربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، ھەر لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکان و ھاریکاری نێوان ھەردو وڵاتی دۆستکرا لە بوارە جیاجیاکاندا، ھاوکات پێشھاتەکانی ئەم دوایەی ناوچەکە و جیھان و جەنگی دژ بە تیرۆر خرایەڕو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP