مەسعود بارزانی: هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەین

- 10/21/2019 2:12:00 PM 4026 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسعود بارزانی  پەیوەندیی بە باوکی محەممەد، منداڵە بریندارەکەی رۆژئاڤای کوردستان دەکات و رایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەن.

محەممەد، یەکێکە لەو منداڵە بریندارانەی کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بە چەکی فسفۆڕی سپی قەدەغەکراو بە سەختی برینداربوە و بۆ چارەسەرکردن هێنراوەتە هەرێمی کوردستان کراوە.
ئەمڕۆ بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە حەمید محەمەد، باوکی ئەو منداڵەی ڕۆژئاڤای کوردستانەوە کردوە

 

ماڵپەڕی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە حەمید محەمەد، باوکی ئەو منداڵەی ڕۆژئاڤای کوردستانەوە کردوە، کە بەهۆی بۆمبارانەوە لە ڕۆژئاڤا بەشی زۆری جەستەی سوتاوە و بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی دهۆک.
هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەین

 

بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ باوکی محەمەد، وێرای دەربڕینی هاوخەمی، ڕاشیگەیاند کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP