پاسپۆرتی سلێمانی: 20 هەزار هاوڵاتی پاسپۆرتەکانیان وەرنەگرتوەتەوە

- 10/21/2019 2:05:00 PM 1302 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتیان کردوە تا 17ی ئەم مانگە، مامەڵەکانیان تەواوبوە و سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "ئاگادارى ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە پاسپۆرتەکانیان تەواوبوە بە زوترینکات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

باسی لەوەشکردوە، لە ئێستادا 20 هەزار پاسپۆرتى هاوڵاتیان تەواوبوە و نەهاتون بۆ وەرگرتنەوەى".

ئاماژەی بەوشەکردوە، دەوامى ڕۆژانە لە کاتژمێر 8:00ى بەیانى تا 3:00ى دوای نیوەڕۆیە، و ڕۆژانى پێنجشەممە تا کاتژمێر 2:00ى دوای نیوەڕۆیە، پێویستە هاوڵاتى پێش کاتژمێر 1:00 ئامادەبێت لەبەر ڕەچاوکردنى ڕێکخستنى کاروبارەکانیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP