بەپەلە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگریدەبێت

- 10/21/2019 1:45:00 PM 899 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

نرخی نەوتی خاو لە دوای ئەو دابەزینە زۆرەی کە هەفتەی رابردو بەهۆی باش بەڕێوەنەچونی دانوستانە بازرگانیەکانی نێوان ئەمریکا و چین بەخۆیەوە بینی، وڵاتانی روسیاو ئۆپیک هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی فشارە ئابورییەکان خستە گەڕ و توانیویان نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەجێگری بهێڵنەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 1 سەنت نزمبوەوە لە دوایین مامەڵەدا بە 59.41 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە.

لەهەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس 2 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 53.76  دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

کەمبونەوەی داواکاری لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا کاریگەی نەرێنی دەبێت لەسەر گەشەسەندنی ئابوری جیهان.

لە دوای باش بەڕێوەنەچونی گفتوگۆ بازرگانییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چین، نیگەرانییەکانی بازاڕی ئابوی جیهانی زیادکرد، بەوەش داوا لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو کەمتربوەوە و لە ئەنجامدا نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

وەک هەوڵێک بۆ راگرتنی دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت، هەریەک لە وڵاتانی ئۆپیک و روسیا، دڵنیایندا لەبەردەوامبون لە بەرهەمهێنانی نەوت و کەمنەکردنەوەی رێژەکەی، بەمەش تا رادەیەک نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا بەجێگیری مایەوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP