بەپەلە

عێراق و نەرویژ رێککەوتنی "نەوت بەرامبەر گەشەپێدان"یان واژۆکرد

- 10/21/2019 1:03:00 PM 2401 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێرق رایگەیاند، عێراق و نەرویژ رێککەوتنی "نەوت بەرامبەر گەشەپێدانیان" واژۆکردوە.
 لە کۆبونەوەکەدا باسی دۆسیەکانی ئاسایش و دۆخی عێراق  وناوچەکە و چۆنیەتی گەشەپێدانییان کرا

 

ئێرنا سولبێرگ، سەرۆک وەزیرانی نەرویژ ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێرق کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا باسی دۆسیەکانی ئاسایش و دۆخی عێراق  و ناوچەکە و چۆنیەتی گەشەپێدانییان کرا.
بڕیارە ئێرنا سولبێرگ چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێڕاق بکەوێت و تاوتوێی چۆنیەتی گەشەپێدانی عێراق بکەن

 

بڕیارە جگە لە سەرۆک وەزیرانی عێڕاق،  ئێرنا سولبێرگ چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێڕاق بکەوێت و تاوتوێی چۆنیەتی گەشەپێدانی عێراق و جەختکردنەوە لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و رۆڵی نەرویژ لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بکرێت.

سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی نەرویژ لە چوارچێوەی سەردانێکیدا دێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رۆژی شەممە و یەکشەممە سولبێرگ سەردانی شانشینی ئوردنی کرد و لەگەڵ پاشا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و شەڕی دژی تیرۆری تاوتوێکردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP