ئیڤانکا ترەمپ بەهۆی جانتاکەی دەستیەوە روبەڕوی بارودۆخێکی "شەرمەزارکەر" بوەوە

- 10/21/2019 12:07:00 PM 26731 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وێنەیەکی ئیڤانکا دۆناڵد ترەمپ، لە کاتی سەردانکردنی بۆ کارگەی لوی ڤیتۆن دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و روبەڕوی بارودۆخێکی "شەرمەزارکەر" بوەوە.

بەپێی هەواڵی روسیا تودەی، ئیڤانکا هەڵەی بەرامبەر براندی لویس ڤیتۆن کردوە، بەوەی کاتێک سەردانی کارگەی ئەو براندەی کرد لە تێکساس، لەگەڵ باوکی و هاوسەرەکەی، جانتای براندێکی دیکەی پێبو کە براندی شانێل بو.

هەرچەندە دواتر ئیڤانکا چارەسەری کرد و جانتاکەی دەرنەخستەوە، بەڵام چاوی کامێراکان هەرزو هەستی بەم نەگونجاندنە کردوە، دواتر وێنەکانی ئیڤانکا بە شێوەیەکی بەرفراوان  لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەوە و دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە رۆژی پێنجشەممەی رابردو، دۆناڵد ترەمپ سەردانێکی رێکخستبو بۆ کارگەی لویس ڤیتۆن لە تێکساس، لەگەڵ کچەکەی و زاواکەی، بەمەبەستی ئاسانکاری کارکردن و گفتوگۆکردن لەگەڵ کرێکارەکانی ئەو براندەدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP