بەپەلە

ساڵح موسلیم: داوا دەکەین تیمی پشکنینی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە چەکەبەکارھاتوەکانی تورکیا بکات

- 10/21/2019 11:42:00 AM 2106 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ باس له‌ دواین پێشهاته‌كانی رۆژئاڤای کوردستان دەکات و دەڵێت، داوا دەکەن تیمی پشکنینی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە چەکەبەکارھاتوەکانی تورکیا بکات.

ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ لەبارەی دۆخی رۆژئاڤای کوردستانەوە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "تورکیاو ھێزەکانی ئۆپۆزیسۆنی سوریا چەتەی تورکیان، ئەوەی لەژێر سێبەر و چەتری تورکیا دەیکەن بەپشتیوانی تورکیا دەیکەن، ئەوان بۆخۆیان نایکەن ئەوان لەگەڵ تورکیان، دوێنێ تورکیا بەفڕۆکە بۆردومانیکرد لە گوندی زەرگانەدا شەھید ھەیە، تورکیا لەسەر سنورەوە تۆپباران دەکات پشتیوانی ئەوان دەکات، بەپشتیوانی ئەو چەتانه‌ ھێرش دەکەن، دوێنێ دیواری سنورەکەیان بۆ شکاندون لایان بردوە بۆئەوەی بێنە ناوەوە".
دوای ئەوەی توركیا و ئەمریکا ڕێککەوتن زۆر شت ھەیە لەناو ئەو ڕێککەوتنە قبوڵنەکراون

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ڕێگه‌ماندا ئاگر بەست قبوڵبکەین بۆ ئەوەی دەرفەت بدات بۆ دایالۆگ بۆ دانیشتن بۆ ڕێککەوتن و گفتۆگۆ ئاگر بەستمان قبوڵکرد، بەڵام دوای ئەوەی توركیا و ئەمریکا ڕێککەوتن زۆر شت ھەیە لەناو ئەو ڕێککەوتنە قبوڵنەکراون، گەلی ئێمە رەتیدەکاتەوە پێویستە ئەم بابەتانە لێک جیابکرێنەوە، کاتێک ئێمە ئاگر بەستمان قبوڵکرد بۆئەوەی دیالۆگ بکرێت ڕێگای دیالۆگ بەکاربێنن، بەڵام ئێستا تورکیا قبوڵی ناکات تورکیا نەیھێشتوە ئاگربەستەکە سەربگرێت".
ئێستا کەس نیە ھێزی ئەمریکیش نیە ھێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە، بەڵام پێویستبو چاودێری ھەبوایە بیزانیایە کێ پابەندی ئاگربەستەکە دەبێت کێ پابەند نابێت

 

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، توركیا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نیه‌، "ئێستا کەس نیە ھێزی ئەمریکیش نیە ھێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە، بەڵام پێویستبو چاودێری ھەبوایە بیزانیایە کێ پابەندی ئاگربەستەکە دەبێت کێ پابەند نابێت بۆیە هیچ چاودێریه‌ك نیە له‌ ئێستادا".
له‌ دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و ئه‌مریكا شه‌ڕ و هێرشه‌كانی توركیا نه‌وه‌ستاوه‌ ھەندێك سست بوە له‌هه‌ندێك شوێنی دەرەوەی سەرێکانی و تلئەبیەز هەیە

 

ساڵح موسلم ئه‌وه‌شی وتیشی، "له‌ دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و ئه‌مریكا شه‌ڕ و هێرشه‌كانی توركیا نه‌وه‌ستاوه‌ ھەندێك سست بوە له‌هه‌ندێك شوێنی دەرەوەی سەرێکانی و تلئەبیەز، بەڵام بڵێی ڕاوەستاوە را نەوەستاوە بەردەوام توركیا ھێرش دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەمریکا چیان ھەیەو چی لەنێوان ئەواندایە نازانم ئەوە بە ئێمە ناڵێن".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی سوریا له‌ ئێستادا به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سوپای سوریای ئازاد و كورده‌كان كرد، ساڵح موسلیم وتی، "ئێستا ھەڵوێستی خۆیان بەڕونی دەڵێن، دەڵێن تورکیا بێت و خاکی ئێوە كه‌ خاکی سوریایه‌ داگیربکات قبوڵی ناکەین، ئاشکرا دەیڵێن سوریاش دەنگی خۆی ھەڵدەبڕێت، بەڵام بە پراكتیکی ئەوان شتێکیان نەکردوە".
توركیاش بۆمبارانی گوندەکان دەکات، کیمیاباران دەکات منداڵ پێوە دەبێت ژن پێوە دەبێت

 

باسی لەوەشکرد، "لە ھەندێک شوێن لەگوندەکانی عەین عیسا سوپای سوریا شەڕیکرد سەربازی سوری کوژران ھەندێک لە چەتەکانیش کوژران، بەڵام شتێکیان نەکرد ئەوان بەقسە دەیڵێن بەڵام بەپراتیکی ھیچیان نەکردوە، توركیاش بۆمبارانی گوندەکان دەکات، کیمیاباران دەکات منداڵ پێوە دەبێت ژن پێوە دەبێت، بۆ ئەوەش دەبێت سنورێکی بۆ دابنێیت لەبەرئەوە بۆ تاکتیک لەھەندێ گوند بکشێنەوە، ئەوانە بابەتی سەربازین فەرماندەکانی ھێزی سوریای دیموکرات بڕیار دەدەن".
 بەڵگە ھەیە پزیشکەکانیش ئاماژەیان پێکردوە، بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە ئێمە ھی نێودەوڵەتیمان دەوێت بانگەواز لەوان دەکەین لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکەن

 

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌ توركیا چه‌كی فسفۆڕی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێنابێت له‌هێرشه‌كانیدا؟ ساڵح موسلیم ده‌ڵێت، "بەڵێ ئێستا لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە پزیشکەکانیش ئاماژەیان پێکردوە، بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە ئێمە ھی نێودەوڵەتیمان دەوێت بانگەواز لەوان دەکەین ئەگەر ھەڵەش نەبم ھەندێک لەو بریندارانە ئێستا براونەتە دەرەوە بۆئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەکێک بەکار ھاتوە".

موسلیم دەشڵێت، "ئەوەشی کە لەبەردەست پزیشکەکانی ئێمە ھەیە تا ئێستە نه‌سه‌لمێنراوه‌ ئەویش بەھۆی ئەو ئامێرانەی کە لەبەردەستدا ھەن وەک پێویست نین، لەبەر ئەوەش ئێمە بانگەوازیمان لە پزیشکی نێودەوڵەتیکرد بۆ ئەوەی بێن پشکنین بکەن لێکۆڵینەوە بکەن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP