بەپەلە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 10/21/2019 11:26:00 AM 20312 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەورو نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە هه‌ولێر ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری پروشکە باران لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرماش لە نێوان 31 بۆ 22 پلەدا دەبن، سبەی سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەوردەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ لە سلێمانی ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان 28 بۆ 18 پلەدا دەبن، سبەی سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی نمەباران لەناوچەکانی باشوری پارێزگاکە و پلەکانی لەنێوان 27 بۆ 19 پلەدا دەبن.

کەشناسی باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ لە دهۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرماش لە نێوان 28 بۆ 17 پلەدا دەبن، سبەش سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان 33 بۆ 20 پلەدا دەبن، سبەی سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP