بەپەلە

ئێران: دروستکردنی پێگەی سەربازی تورکیا لە سوریا رەتدەکەینەوە

- 10/21/2019 11:12:00 AM 19442 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-         

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران دروستکردنی پێکەی سەربازی لەلایەن تورکیاوە لە خاکی سوریا رەتدەکاتەوە و لە دژی ئەنجامدانی ئەو کارە دەوەستێتەوە.
ئێران دژی دروستکردنی پێگەی سەربازیە لەخاکی سوریا لەلایەن تورکیاوە

 

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، ئێران دژی دروستکردنی پێگەی سەربازیە لەخاکی سوریا لەلایەن تورکیاوە.
پێویستە کێشە سیاسییەکان بەڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەربکرێن و رێز لەئاشتی و ئاسایشی خاکی سوریا بگیردرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کێشە سیاسییەکان بەڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەربکرێن و رێز لەئاشتی و ئاسایشی خاکی سوریا بگیردرێت.
هیواخوازین تورکیا رەچاوی لایەنی مرۆڤایەتی بکات لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە لە رۆژئاڤای کوردستان ئەنجامیداوە

 

موسەوی باسی لەوەشکرد، "هیواخوازین تورکیا رەچاوی لایەنی مرۆڤایەتی بکات لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە لە رۆژئاڤای کوردستان ئەنجامیداوە"، جەختیش لەسەر ئەوە کردەوە کێشەکانی ئەو ناوچەیە لەڕێگەی "رێککەوتننامەی واژۆکراوەوە" چارەسەر دەبێت.
تورکیا 12 پێگەی سەربازی لە ناوچەی ئارام دروست دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڵەیەک کە لەناوچەکەدا ئەنجامبدرێت

 

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبو، "تورکیا 12 پێگەی سەربازی لە ناوچەی ئارام دروست دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڵەیەک کە لەناوچەکەدا ئەنجامبدرێت".

نۆی ئەم مانگە، لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک شەڕڤانان بەرگری سەختیان کرد.

17ی ئەم مانگەش شاندی ئەمریکا و تورکیا دوای کۆبونەوەیەکی چوار کاتژمێری لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارامەوە لە سوریا گەیشتنە رێککەوتن، لە بەرامبەردا تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رادەگرێت و هێزەکانی هەسەدەش لەو ناوچانە بە درێژایی 32 کیلۆمەتر دەکشێنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP