بەپەلە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە

- 10/21/2019 11:06:00 AM 1517 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتو.

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی 18 پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە پێنجی ئاسایی ساڵی یەکەم.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبونەوەکە رۆژی چوارشەممەی داهاتو کاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی بەڕێوەدەچێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP