بەپەلە

تەرمی شەڕڤانێک دەگەڕێندرێتەوە کەرکوک

- 10/21/2019 10:55:00 AM 5322 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تەرمی شەڕڤانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لە شەڕو پێکدادانەکاندا لەگەڵ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان لە گرێ سپی شەهیدبوە دەگەڕێندرێتەوە شاری کەرکوک.

مەزڵوم دۆغان خەڵکی شاری هەولێرە و دانیشتوی شاری کەرکوکەو شەڕڤان بوە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات

 

ئیبراهیم حەبیب مەولود، ناسراو بە مەزڵوم دۆغان" خەڵکی شاری هەولێرە بەڵام دانیشتوی شاری کەرکوکەو شەڕڤان بوە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و بەشداریکردوە لە بەرگریکردن لە رۆژئاڤای کوردستان دژی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان.

شەڕڤان مەزڵوم دۆغان لە 16ی ئەم مانگەدا لە بەرخۆدانی شکۆمەند دژ بە داگیرکاریی تورکیا لە گوندی سەکەریان لە گرێ سپی شەهیدبوە

 

بەپێی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان، شەڕڤان مەزڵوم دۆغان لە 16ی ئەم مانگەدا لە بەرخۆدانی شکۆمەند دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا، لە گوندی سەکەریان لە گرێ سپی ڕۆژئاڤای کوردستان شەهیدبوە.

شەوی رابردو تەرمەکەی مەزڵوم  گەیەندراوەتە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر 

 

بەپێی زانیاریەکان، شەوی رابردو تەرمەکەی مەزڵوم  گەیەندراوەتە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر و ئەمڕۆش دەگەیەندرێتەوە شاری کەرکوک.

ئیبراهیم حەبیب مەولود "مەزڵوم دۆغان"، شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) خەڵکی شاری هەولێر و دانیشتوی شاری کەرکوک بوە، لەماوەی سێ ساڵی رابردودا شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بوە.

نۆی ئەم مانگە، لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان دەستیپێکرد

 

نۆی ئەم مانگە، لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک شەڕڤانان بەرگری سەختیان کرد.

17ی ئەم مانگەش شاندی ئەمریکا و تورکیا دوای کۆبونەوەیەکی چوار کاتژمێری لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارامەوە لە سوریا گەیشتنە رێککەوتن، لە بەرامبەردا تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رادەگرێت و هێزەکانی هەسەدەش لەو ناوچانە بە درێژایی 32 کیلۆمەتر دەکشێنەوە.

شەوی رابردوش شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی کشانەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP