ڤیدیۆ؛ کورد، عەرەب، ئاشوری و ئێزدی تکادەکەن ھێزە ئەمریکییەکان بەجێیان نەھێڵن

- 10/21/2019 10:26:00 AM 1483 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رۆژئاڤای کوردستانەوە دەست بە جوڵە دەکەن بۆ کشانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک هاوڵاتی لە پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، ئاشوری و ئێزدی تکادەکەن ھێزە ئەمریکییەکان بەجێیان نەھێڵن.

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا بە چاودێری فڕکەی ئەمریکی لە رێگەی دەروازەی سحێلاوە خاکی سوریایان بەجێهێشت و گەیشتونە پارێزگای دهۆک.

هێزەکانی ئەمریکا لە ناو نزیکەی 100 زرێپوشدا بون و لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە باکوری سوریا لە دوا خاڵی سنوری عێراق- سوریا تێپەڕیون و گەیشتونەتە هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP