بەپەلە

خشتەی ئەمڕۆی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران

- 10/21/2019 8:17:00 AM 20281 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی پێنج وەزارەت و هەشت فەرمانگەی دیکە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی شاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ، كاره‌با، پلاندانان و گواستنه‌وه و گه‌یاندن دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرئەمڕۆ موچەی دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، دەستەی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ هه‌رێم، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای گشتی کاروباری مین.

وەزارەتی دارایی مانگە بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت و قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP