بەپەلە

مەزلوم عەبدی: توركیا پابەندی ئاگربەست نەبوە و لە هێرشەكانی بەردەوامە

- 10/21/2019 12:22:00 AM 2972 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند،ئێمە هێزەكانمان تەنها لە سەرێ كانی و گرێ سپی دەكشێنینەوە و دەبێت ناوچەی ئارام هێزی نێودەوڵەتی تیادا بڵاوبكرێتەوە تا رێگری بكەن لە ئەگەری ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی بەرامبەر گەلەكەمان لە داهاتو.

فەرماندەی گشتی هەسەدە بە كەناڵی ئەلعەرەبیەی رایگەیاند،"وەك هەموان دەزانن ئێمە هەمو هێزەكانمان لە سەرێ كانی كشاندەوە، دوێنێ شەڕڤانە بریندارەكانمان كشاندەوە و ئەمڕۆش هێزەكانمان، هێشتا شەڕو پێكدادان لە چەند ناوچەیەك بەردەوامە و توركیا پابەندی ئاگربەست نەبوە و لە هێرشەكانی بەردەوامە".

مەزلوم عەبدی راشیگەیاند،"لەئێستادا دۆخەكە بەشێوەیەكە، هەڵوێستی ئەمریكا و توركیا جیایە، بەگوێرەی رێكەوتنەكە، كشانەوەی ئێمە تەنها لە سەرێ كانی و گرێ سپی بو ناوچەی دیەكەی تێدا نەبو، لەو ناوچانەی كە ئێمە دەكشێینەوە بەگوێرەی رێكەوتنەكە دەبێت هێزی نێودەوڵەتی تیایدا بڵاوبكرێنەوە و رێگری لە پێشهاتی كۆمەڵكوژی بەرامبەر گەلەكەمان بكرێت، لە داهاتودا ئەو ناوچانە لەچوارچێوەی چارەسەرێكی گشتیدا دیاریی بكرێن"

فەرماندەی گشتی هەسەدە راشیگەیاندوە،"هیچ سوریەك ئەوە قبوڵ ناكات كە توركیا بێت خاكەكەی داگیر بكات، دەبێت گفتوگۆ بكرێت و نابێت بۆ هەمیشە توركیا لەو ناوچانە بمێننەوە، دەبێت هەمو سوریەكی وڵات پارێز داوای دەركردنی توركیا بكات لە خاكەكەی".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP