هێزێكی سوریا بەرەو رۆژهەڵاتی فورات بەڕێكەوتون و لە دەشتاییەكانی حەسەكە بڵاوەیانپێدەكرێت

- 10/20/2019 10:09:00 PM 5964 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەكی ئەمنی سوری ناوچەكە لە باكوری سوریا رایگەیاند،"هێزێكی سوپای سوریا بەرەو رۆژهەڵاتی فورات كەوتونەتە رێ و لە دەشتاییەكانی حەسەكە بڵاوەیان پێدەكرێت".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە،"كە هێزەكە لە سێ لیوای سەربازی پێكهاتون و ئۆتۆمبێلی زرێ پۆشیان پێیە".

بڵاوكردنەوەی ئەو هێزە لەكاتێكدایە كە ئەمریكا و توركیا رۆژی 17ی ئەم مانگە لەچوارچێوەی رێككەوتنێكدا بڕیاریاندا بە درێژایی 440 كیلۆمەترو بە قوڵایی 32 كیلۆمەتر لە باكور و رۆژهەڵاتی فورات ناوچەی ئارام دروست بكەن، لەبەرامبەردا سوپای توركیا هێرشەكانی راگرت.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP