گەنجێکى سلێمانى هەمو قورئانى پیرۆز دەنوسێتەوە

- 10/20/2019 9:46:00 PM 3981 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گەنجێکى شارى سلێمانى بە دەستنوسى خۆى هەمو قورئانى پیرۆز دەنوسێتەوە و پێشکەشى وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیى هەرێمى کوردستانى دەکات.

گەنجێکى شارى سلێمانى بەناوى سیروان حمدامین اسماعیل، ھەمو قورئانی پیرۆز بەدەست و خەتی خۆی نوسیەوە و بەدیارى پێشکەشى پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى کرد.

کێشی دەستنوسى قورئانەکە دوازدە کیلۆو نیو دەبێت، سیروان لە نوسینەوەیدا 360 قەڵەمى بەکارهێناوە و لەماوەی مانگێکدا کارەکەى تەواو کردوە.

لە بەرامبەردا پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف دەستخۆشى لە سیروان کرد و رایگەیاند،" وێرای دەست خۆشیمان پشتیوانی خۆمان بۆ تواناو لێ ھاتویی گەنجان و لاوان دوپات دەکەینەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP