هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

لیندسی گراهام: لەسەر كێڵگە نەوتیەكان لەلێواری كارێكی هاوبەشین لەگەڵ هەسەدە

- 10/20/2019 9:07:00 PM 15684 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریەکانی ئەمریکا رایگەیاندوە،"گەشبینە بە چارەسەری كێشەكانی رۆژئاڤا، دەشڵێت،"دەبێت ناوچەی ئارام لەلایەن هێزی نیودەوڵەتییەوە بەڕێوەببرێت"

لیندسی گراهام، لە وتوێژێكدا لەگەڵ كەناڵی (فۆكس نیوز)ی ئەمەریكی، رایگەیاند: تا ئاستێكی زۆر گەشبینم بە هەوڵەكانمان بۆ چەند چارەسەرێكی مێژویی لە سوریا كە ساڵانێكە بەدوایدا دەگەڕێین".

گراهام دەڵێت،"ئێمە ئامانجمانە، ناوچەی ئارام لە سوریا كە لەنێوان كورد و توركیا دروست دەكرێت لە چەك دابماڵرێت و لەلایەن هێزی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەببرێت بە پشتیوانیی ئەمەریكا". 

سەبارەت بە پەیوەندیەكانی ئەمریكا و كورد وتویەتی،"ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەگەڵ كورد لە رۆژهەڵاتی سوریا تاكو جارێكی دیكە داعش سەرهەڵنەداتەوە".

دەربارەی نەوتی رۆژئاڤای كوردستان رایگەیاندوە،"لەلێواری كارێكی هاوبەشین لەگەڵ كورد لەسەر كێڵگە نەوتییەكان بە هاوبەشی لەگەڵ هەسەدە، ئێمە نامانەوێت ئەو كێڵگانە بچنە ژێر دەستی ئێران و رژێمی سوریا، بەڵكو دەمانەوێت كوردەكان كێڵگە نەوتییەكان نوێ بكەنەوە و داهاتەكەی بەدەستبهێنن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP