قوباد تاڵەبانی: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەلە بكات لە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ رۆژئاڤا

- 10/20/2019 8:45:00 PM 2491 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەلە بكات لە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ رۆژئاڤا"

قوباد تاڵەبانی، لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"لەگەڵ خاتو ئەڤین ئینجێر پەرلەمانتاری کورد لەپەرلەمانی ئەوروپا و قادیر کەسیر پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوید، باسمان لە دەرئەنجامەکانی شەڕ لە رۆژئاڤا کرد لەروی سیاسیی و ئەمنی و مرۆییەوە. 

جێگری سەرۆكی حكومەت دەڵێت،"جەختمان کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەلە بکات لە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بە ئاوارە و زیانمەندانی شەڕەکە و پەنا ببرێتە بەر دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان".

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP