وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: کشانەوەی هێزەکانمان لەسوریا چەندین هەفتە دەخایەنێت

- 10/20/2019 5:43:00 PM 1845 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا چەندین هەفتە دەخایەنێت، نەک چەندین رۆژ.

بەگوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، ئەمڕۆ یەکشەممە، مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندوە، کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا چەندین هەفتە دەخایەنێت، نەک چەندین رۆژ.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ئەسپەر رایگەیاند، پێشبینی دەکەن سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کەژمارەیان هەزار سەربازە بەرەو رۆژئاوای عێراق بکشێننەوە، ئەوەش بە ئامانجی بەردەوامیدان بە روبەڕوبونەوەی داعش و پشتیوانی سوپای عێراق لە بوارەدا.

باسی لەوەشکردوە، "کشانەوەی هێزەکانمان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەمی دەبێت، ئێمە باس لە کشانەوە لە چەند هەفتەیەکدا دەکەین نەک چەند رۆژێک".

پلانی ئێستای واشنتۆن جێگیرکردن و رێکخستنەوەی ئەو هێزانەیە لە رۆژئاوای عێراق.
 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP